ترەمپ: لەگەڵ کوردەکان ناوچەی نوێ لەسوریا دروستدەکەین

- 10/20/2019 4:28:00 PM 30656 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە نوسینی تویتەکانی دەربارەی دۆخی سوریا و چارەنوسی هێزە کوردییەکان بەردەوامە و لەدواین تویتیدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەگەڵ کوردەکان ناوچەی نوێ لەسوریا دەستنیشاندەکەین.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری وڵاتەکەی پێیراگەیاندوە، هەنگاوەکانی ئاگربەست لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا بەباشی بەڕێوە دەچن، هەندێک پێکدادانی کەم لەناوچەکە هەبوە، ئەوانیش زۆر بەخێرایی کۆتاییان هاتوە.

لەبارەی کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی، ترەمپ نوسیویەتی، سەربازەکانمان نە لەناوچەی راگرتنی جەنگن و نەلەناوچەی شەڕەکەدان.

لەکۆتایشدا، سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر بازرگانێکی دیاری ئەو وڵاتە بوە، نوسیویەتی، لەسوریا ئاسایشی نەوتەکەمان پاراستوە و سەربازەکانیشمان کشاندۆتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی خۆی لەسیاسەتی کشانەوەی سەربازەکان و پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەکەی لەسوریا، سەرەڕای ئەو هەمو جەنگ و پێکدادانە، نیشانەی سەرسوڕمانی داناوە.

  



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP