هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

هەسەدە: پلانی کشانەوەی هێزەکانمان لە سەرێ کانی جێبەجێدەکەین

- 10/20/2019 4:17:00 PM 5781 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-             

بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانیان ئەمڕۆ لەو ناوچانە دەکشێنەوە کە لە رێکەوتننامەکەی واشنتۆن و ئەنقەرە ئاماژەی پێکراوە.
شەڕڤانان لەناوچەی سنوری بەدرێژایى 120 کیلۆمەتر لەسنوری تورکیا لەنێوان سەرێکانی و کرێ سپی دەکشێنەوە
ریدۆر خەلیل، بەرپرسی پەیوەندیە گشتییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، شەڕڤانان لەناوچەی سنوری بەدرێژایى 120 کیلۆمەتر لەسنوری تورکیا لەنێوان سەرێکانی و کرێ سپی و بەقوڵیی 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی سوریا دەکشێنەوە.
پێویستە سوپای تورکیا رێگە بدات هاوڵاتیانی مەدەنی و شەڕڤانانی گەمارۆدراو لەسەرێ کانی دەرباز بکرێن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە سوپای تورکیا رێگە بدات هاوڵاتیانی مەدەنی و شەڕڤانانی گەمارۆدراو لەسەرێ کانی دەرباز بکرێن، لەپاشاندا کشانەوەی شەرڤانان بەتەواوەتی رادەگەیەنرێت، ئەگەر تورکیا رێگە بەو کارە نەدات، ئێمە ناچار دەبین کشانەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخەین".

ئەو راگەیەندراوەی هەسەدە بە یەکەمین کشانەوەی شەڕڤانان هەژماردەکرێت، کە لەدوای ئاگربەستەکەی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیا رایانگەیاندبێت.

دوێنێ شەممە مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبو، "تورکیا رێگە بە شەڕڤانان نادات هاوڵاتیانی گەمارۆدراو لەلایەن تورکیاوە لە سەرێ کانی رزگاربکرێن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP