بەپەلە

ڤیدیۆ؛ چیرۆکی رزگاربونی مستەفای خاوەن پێداویستی تایبەت و دایکە 60 ساڵانەکەی لە سەرێ کانی

- 10/20/2019 3:54:00 PM 5194 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مستەفای خاوەن پێداویستی تایبەت و دایکە 60 ساڵانەکەی بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە لەژێر هەڕەشەی مەرگدابون، ئەوان توانیویانە لە سەرێ کانی لە ژێر رەحمەتی تۆپباران و هاوەندا رزگاریان ببێت.
مستەفا کە خاوەن پێداویستی تایبەتە لەگەڵ دایکە بەتەمەنەکەیدا لە سەرێ کانی توانیان هەڵبێن و خۆیان رزگار بکەن

 

نۆی ئەم مانگە، لە ترسی موشەک و هاوەنەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کە بە سەختی شاری سەرێ کانیان بۆردومان دەکرد، مستەفا کە خاوەن پێداویستی تایبەتە لەگەڵ دایکە بەتەمەنەکەیدا توانیان هەڵبێن و خۆیان رزگار بکەن.
مستەفا لەکاتی هەڵهاتنیدا لەگەڵ دایکیدا لە سەرێ کانی برایەکی خۆی بەجێهێشتوە

 

مستەفا هەر لەکاتی لەدایکبونەوە "ئیفلیج" بوە، ئەو لەکاتی هەڵهاتنیدا لەگەڵ دایکیدا لە سەرێ کانی برایەکی خۆی بەجێهێشتوە، ئەوەش لەکاتێکدابوە سوپای تورکیا بە سەختی بۆردومانی ئەو شارەی کردوە.
دو کوڕی دیکەی بەناوی ئیسماعیل و عەزیز هەبون، بەڵام لەکاتی بۆردومانەکەدا لەگەڵ مستەفای کوڕیدا بەتەنها جێیان هێشتون

 

دایکی مستەفا دەڵێت، ئەو دو کوڕی دیکەی بەناوی ئیسماعیل و عەزیز هەبون، بەڵام لەکاتی بۆردومانەکەدا لەگەڵ مستەفای کوڕیدا بەتەنها جێیان هێشتون، ئەو بەچاوی خۆی بینیبوی ژنێکی بەتەمەنی دیکە لەسەر شەقامەکانی سەرێ کانی بەموشەکی فڕۆکە تورکییەکان گیانی لەدەستدابو.
بۆ رزگارکردنی گیانی خۆم و کوڕەکەم چوم بۆ ماڵی براکەم لە حەسەکە، بەڵام ئەو رازی نەبو لەماڵەکەیدا بمێنینەوە

 

دایکی مستەفا باس لەوەدەکات، "بۆ رزگارکردنی گیانی خۆم و کوڕەکەم چوم بۆ ماڵی براکەم لە حەسەکە، بەڵام ئەو رازی نەبو لەماڵەکەیدا بمێنینەوە".

ئەمە چ جۆرە جەنگێکە ئێمە تیایدا چەند جارێک مردین، جارێک کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە بێماڵوحاڵ بوم

 

دایکی مستەفا وتیشی، "ئەمە چ جۆرە جەنگێکە ئێمە تیایدا چەند جارێک مردین، جارێک کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە بێماڵوحاڵ بوم، جاری دوەم بەهۆی ئەوەی منداڵەکانم وازیان لێهێنام، جاری سێیەمیش بەهۆی ئەوەی براکەم بێ هیوای کردین".

لە نۆی ئەم مانگەوە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە

 

لە نۆی ئەم مانگەوە لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامە، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا، کە 17ی ئەم مانگە واژۆیان کرد بۆ راگرتنی هێرشەکانی تورکیاو گروپە چەکدارەکان.

لە هێرشەکانی سوپای تورکیادا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان تەنها شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) نەکراونەتە ئامانج، بەڵکو هاوڵاتیانی سڤیل و تیمە فریاگوزارییەکان پێکراون.

سوپای داگیرکەری تورکیا ژمارەیەک بنکەی تەندروستی ئێمەی لە شارۆچکەی سەرێکانی کردوەتە ئامانج

 

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری شەهیدو بریندارەکانی راگەیاند و وتی، "سوپای داگیرکەری تورکیا ژمارەیەک بنکەی تەندروستی ئێمەی لە شارۆچکەی سەرێکانی کردوەتە ئامانج، ئەو بنکانەش ئێستا لەکار کەوتون".

نزیکەی 677 هاوڵاتی سڤیل تا ئێستا برینداربون، ژمارەی شەهیدانی مەدەنیش تا ئێستا گەیشتوەتە 235 هاوڵاتی کە 22 کەسیان منداڵن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 677 هاوڵاتی سڤیل تا ئێستا برینداربون، ژمارەی شەهیدانی مەدەنیش تا ئێستا گەیشتوەتە 235 هاوڵاتی کە 22 کەسیان منداڵن.

هەروەها خالد ئیبراهیم، هاوسەرۆکی نوسینگەی کاروباری رێکخراوەکان لە کانتۆنی جزیرە رایگەیاند، "لە بەردەم کارەساتێکی مرۆیی داین، نزیکەی 300 هەزار کەسی دانیشتوانی شارە سنورییەکان ئاوارەبون، لە شارۆچکەی حەسەکە 42 قوتابخانە پڕن لە ئاوارە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP