شارەزور؛ چالاکوانان کەمپەینی کۆکردنەوەی ھاوکاریان بۆ ڕۆژئاڤا راگەیاند

- 10/20/2019 2:54:00 PM 893 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چالاکوانانی دەڤەری شارەزور کەمپەینی کۆکردنەوەی ھاوکاریان بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان راگەیاند، کە نۆی ئەم مانگەوە لە ژێر هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکاندان.

یەحیا حبیب، ئەندامی سەرپەرشتیاری کەمپینی کۆکردنەوەی ھاوکاریان بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "لە سۆنگە بەرپرسیارێتیمانەوە ھەستاین لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانانی دەڤەرەکە بە کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ ڕۆژئاوا چونکە لە ئێستادا پێویستی پێمانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپینەکە دو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژە و ھاوڵاتیان دەتوانن ھاوکاریەکانین بگەیەننە تەنیشت گەراجی سلێمانی لە ناحیەی زەڕایەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP