بەپەلە

نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 10/20/2019 10:23:00 AM 11034 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 500 دینار.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقامی سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 500 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەن بە 151 ھەزار و 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 500 دینارە.

باسی لەوەشکرد، 100  دۆلار بە ملیۆنێک و 150 هەزار تمەنە، هەروەها 100 دۆلار بە 579 لیرەی تورکیە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 109 دۆلار و 50 سەنتە نرخی 100 پاوەندیش بە 125 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP