بەپەلە

ئەمڕۆ موچەی پێنج وەزارەت و شەش فەرمانگە دابەشدەکرێت

- 10/20/2019 8:15:00 AM 33390 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی پێنج وەزارەت و شەش فەرمانگەی دیکە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرئەمڕۆ موچەی ھێزەكانی زێرەڤانی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت وگاز دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت و قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP