تورکیا لە مەکسیک کەسێک دەستگیردەکات و دەیباتەوە بۆ ئەنقەرە

- 10/19/2019 12:33:00 PM 21782 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا (میت) کەسێکیان لە مەکسیک دەستگیرکردوە و رەوانەی تورکیا کراوەتەوە.
له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن میته‌وه‌ لە مەکسیک ئه‌نجامدرا، توانراوە عوسمان كاراجا، کە سەر بە بزوتنەوەی خزمەتە دەستگیربکرێت

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا (میت)ه‌وه‌ لە مەکسیک ئه‌نجامدرا، توانراوە عوسمان كاراجا، کە سەر بە بزوتنەوەی خزمەتە دەستگیربکرێت".
عوسمان كاراجاکە بەتۆمەتی دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری داواكراوبو

 

ئاماژە بەوەشکراوە، عوسمان كاراجاکە بەتۆمەتی ''دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری'' داواكراوبو و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابو، له‌ لایه‌ن میته‌وه‌ رەوانەی ئەنقەرە کراوەتەوە.

كاراجا كه‌ ئیمامی سەر بە بزوتنەوەی خزمەتە کە فەتحوڵا گولەن رابەرایەتی دەکات، کە لە ساڵی 2016 ەوە هەمو چالاکییەکی ئەو بزوتنەوەیە لە تورکیا قەدەغەکراوە.
فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت، لە ساڵی 1999 ەوە تا ئێستا لە ویلایەتی  پێنسیلڤانیای ئەمریکا نیشتەجێیە

 

فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت، لە ساڵی 1999 ەوە تا ئێستا لە ویلایەتی  پێنسیلڤانیای ئەمریکا نیشتەجێیە، دوای ئەوەی ساڵی 2016 هەوڵدرا كودەتایەكی سەربازی لە توركیا ئەنجامبدرێت، حكومەتی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی تێوەگلانی لەو كودەتایە تۆمەتباری کرد.
 فەتحوڵا گولەن رەتیكردوەتەوە كە پەیوەندی هەبوبێت بە كودەتە سەربازییەكەی ساڵی 2016ی توركیاوە

 

لەلایەن خۆشییەوە فەتحوڵا گولەن رەتیكردوەتەوە كە پەیوەندی هەبوبێت بە كودەتە سەربازییەكەی ساڵی 2016ی توركیاوە.

توركیا لە چەندین بۆنەی جیاوازدا داوای لە ئەمریكا كرد گولەن-ی رادەستبكاتەوە، كە لە ئێستادا لە و وڵاتە دەژی، لە بەرامبەردا واشنتن داوای لە ئەنقەرە كرد بەڵگەی پێویستی رادەست بكات لەبارەی تێوەگلانی گولەن لە كودەتاكەی ئەو وڵاتەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP