بەهۆی هەرەسهێنانی بەنداوێک لە روسیا 13 کەس گیانیان لەدەستدا

- 10/19/2019 12:20:00 PM 432 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

بەنداوێک لە ناوچەی کرانجینسکی لە کەرتی کرانۆیارسکی روسیا هەرەسیهێناو بەهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

دەزگاکانی راگەیاندنی روسیا لە زاری وەزارەتی فریاکەوتنی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەنداوێک لە ناوچەی کرانجینسکی لە کەرتی کرانۆیارسکی روسیا، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.

نوسینگەی وەزارەتی فریاکەوتن لەو ناوچەیەدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو بەنداوە سەر بە کۆمپانیای کانی ئاڵتون بوە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەنداوەکەوە دو شوێنی نیشتەجێبونی کارمەندانی ئەو کۆمپانیایە ژێر ئاو کەوتون.

هۆکاری هەرەسهێنانی ئەو بەنداوە بەهۆی باران بارینێکی زۆرەوە بوە لەو ناوچەیەدا.

هەر لە بەیاننامەکەی نوسینگەی وەزارەتی فریاکەوتندا هاتوە، ژمارەی بریندارەکانی روداوەکە گەیشتوەتە 44 کەس و 13کەسی دیکەش بێسەرو شوێنن.

ئەوەش خراوەتەڕو، تیمەکانی فریاکەوتن لە ناوچەکانی دەوروبەرەوە رەوانەی شوێنی روداوەکە کراون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP