بەپەلە

کەشناسی: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

- 10/19/2019 10:17:00 AM 20173 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە هه‌ولێر ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە و کاریگەری لە ناوچە شاخاویەکان زیاترە، بەرزترین پلەی گەرما 32 پلە دەبێت و نزمترین 21 پلە دەبێت.

هەروەها ئەمڕۆ و سبەی لە سلێمانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە وبەرزترین 32 پلە و نزمترین 18 پلەی سیلیزی دەبێت.

لە دهۆكیش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە و بەرزترین پلی گەرماش 29 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت.

لە شاری كه‌ركوكیش ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ لەکاتەکانی ئێوارەدا کە هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایدا و بەرزترین پلەی گەرما 4 بە 22 پلە دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP