هەسەدە: هێرشەکانی تورکیا بەردەوامە
لە دوای بڕیاری ئاگربەست، 13 شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون

- 10/19/2019 9:29:00 AM 2812 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا پەیوەست نەبون بە ئاگربەستەوە و دوێنێ هەینی بۆردومانەکانیان بەردەوام بوە، بەهۆیەوە 13 شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهیدبون.
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرەی سەرێکانی هێرشەکانیان رانەوەستاندوە

 

کینۆ گابریەل، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) درەنگانی شەوی رابردو بڵاویکردەوە، "هێزەکانی ئێمە لە سەر بڕیاری ئاگربەستی 17ی ئەم مانگەدا لە هەمو بەرەکانی شەڕدا چونەتە قۆناغی بەرگریی، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرەی سەرێکانی هێرشەکانیان ڕانەوەستاندوە".
لەو هێرشانەدا کە دوای ئاگربەست کراون لە کاتژمێر 10:00ی شەوی 17ی مانگەوە، تا ئیستا، 13 شەڕڤانی هەسەدە و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بون

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو هێرشانەدا کە دوای ئاگربەست کراون لە کاتژمێر 10:00ی شەوی 17ی مانگەوە، تا ئیستا، 13 شەڕڤانی هەسەدە و پێنج هاوڵاتی سڤیل شەهید بون.
17ی ئەم مانگە، شاندی ئەمریکا و تورکیا دوای کۆبونەوەیەکی چوار کاتژمێری لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە  گەیشتنە رێککەوتن

 

17ی ئەم مانگە، شاندی ئەمریکا و تورکیا دوای کۆبونەوەیەکی چوار کاتژمێری لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە  گەیشتنە رێککەوتن، لە بەرامبەردا تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رادەگرێت و هێزەکانی هەسەدەش لەو ناوچانە بە درێژایی 32 کیلۆمەتر دەکشێنەوە.
داوا لە هەمو کەسێک بەتایبەت لایەنەکانی ئاگربەستەکە دەکەین، کە لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا هەڵسوکەوت بکەن

 

وتەبێژی رونیکردەوە، "داوا لە هەمو کەسێک بەتایبەت لایەنەکانی ئاگربەستەکە دەکەین، کە لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا هەڵسوکەوت بکەن، ئێمە رایدەگەیەنین کە هێزەکانمان مافی پاراستنی ڕەوا بەکار دەهێنن و وەڵامی هەر هێرشێکی داگیرکەران دەدەنەوە".

نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP