سبەینێ چەند گەرەکێکى سلێمانى کارەباى نیشتیمانیان نابێت

- 10/18/2019 11:44:00 PM 25797 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سبەینێ ئەو گەڕەکانەى دەکەونە سەر فیدەرى 160 و 161 بێ کارەباى نیشتیمانى دەبن.

بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى  ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ دەکاتەوە‌،"ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردو فیده‌ری 160 و 161 لە گەڕەکەکانی گوندی بابان و عەواڵ و کۆسەی چەم سبەینێ شەممە‌ پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

ئاماژەى بەوەشداوە، له‌ كاتژمێر 8:00 ی به‌یانی بۆ 5:00 ی ئێواره‌ كاره‌بای نیشتمانی و مۆ‌لیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

راشیگەیاندوە،" ئاگادارى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ به‌ نایاسایی ده‌ستكارى كاره‌باكه‌یان كردوه‌، خۆیان لایه‌به‌رن به‌پێچه‌وانه‌ تیمه‌كان ئاشكراى بكه‌ن، روبه‌روى رێكارى یاسایی ده‌بنه‌وه‌."

ئەمە لەکاتێکدا لە رۆژى 29/9/2019 وە دانانی پێوەری زیرەك بۆ ماڵان لەناحیەی بەكرەجۆ دەستیپێكردوە.

پێشتر ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ خەندان  رایگەیاندبو،"پێوەرەکە بۆ بەرزکردنەوەى خزمەتگوزاریەکانى کارەبا و نەهێشتنى زایدەرەویە و بۆ سەرجەم هاوبەشەکانی کارەبا لە زاخۆ تا خانەقین دادەنرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP