بەپەلە

لیندسی گراهام په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم کۆبانێ ئەنجامدا

- 10/18/2019 11:35:00 PM 14577 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیندسی گراهام، سیناتۆرئ کۆماریەکانی ئەمریکا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هه‌سه‌ده‌ ئەنجامداوە و دەڵێت، مەزلم کۆبانێ سوپاسگوزاری هەوڵەکانی ترەمپە بۆ وەستاندنی ئاژاوە و توندوتیژی".


 لیندسی گراهام، لەپێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر لە زنجیرە نوسینێکیدا کورتەی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی خستوەتەڕو و  بە وتەی ئەو" مەزلوم وتویوتی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن کوردەکانەوە  جێگای قەبوڵە، بەڵام  داگیرکاری سەربازی کە دەبێتە ئاوارەکردنی سەدان هەزار  ئاوارە بۆ ناوچە شەڕبرەکان، ناوچەی ئارام نیە، بەلکو پاکتاوی رەگەزیە".

لەبەشێکی دیکەی نوسینەکانیدا، گراهام هاوبیری خۆی لە نیگەرانیەکانی مەزلوم کۆبانی دەربریوە و دڵنیای داوە لە روبەروبونەوەی هەنگاوی نەخوازراو.

"لە کۆنگرێس زۆر بە جدی سەرقاڵی ئەو بابەتەین و هەوڵی دەستبەرکردنی دۆخێک دەدەین هەمولایەک تیایدا براوە بن، رێگە لە چەوساندنەوەی کوردەکان دەگرین" لیندسی گراهام لە تویتێکیدا وای نوسیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP