بەپەلە

زیاتر لە 18 تەن دوگ و جگەر لەناودەبرێت

- 10/18/2019 10:07:00 PM 2415 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لەناوبردنى 18 تەن دوگى ئاژەلى راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ رایگەیاند،" لیژنەی تایبەت بە لەناوبردنی خۆراکی نەشیاو و ورێگەپێنەدراوى سەر بە دەروازەکە، هەستان بەلەناوبردنی بڕێکی زۆر دوگی ئاژەڵ و جگەری مریشک و کۆمپۆست".

راشیگەیاند،" ئەوماددە خۆراکیانە پێشتر رێگرى لە هەوڵى هێنانە ناوەوەیان بۆهەرێم کراوە".

ئاماژەى بەوەشدا، ئەو مادە خۆراکییانەى دەستیان بەسەرداگیراوە و لەناوبراون بریتین، لە بڕی 18710 کیلۆگرام دوگ، بڕی 990 کیلۆگرام جگەر، بڕی5020 کیلۆگرام کۆمپۆست.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP