بەپەلە

ئەردۆگان هەرەشەی دەستپێکردنەوەی لەشکرکێشیەکانی سەر رۆژئاڤا دەکات

- 10/18/2019 10:01:00 PM 18213 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەرەشی دەستپێکردنەوەی لەشکرکێشیەکانی دەکات "خالەکانی رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکرێت".

سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربڕ لە سوریا، ئەردۆگان هەرەشە دەکات ئەگەر رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا لەشکرکێشیەکان بۆ سەر رۆژئاڤا دەستپێدەکاتەوە.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبوڵ، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند" ئەگەر ئەو بەڵێنانەی پێمان دراوە تا سەر لە ئێوارەی سێشەمەی داهاتو جێبەجێ بکرێن، ئەوا پرۆژەی ناوچەی ئارام جێبەجێ دەکەین، ئەگەرنا لە خولەکی  کۆتایی 120 کاتژمێرەکەدا، دەستدەکەینەوە بە هێرشەکانمان".

وتیشی" تا ئێستا  رێیکەوتنەکە هیچ کێشەیەکی تیادا نیە، بەڵام هێزەکانمان لە  سنورەکانی سوریادا دەمێننەوە، چونکە بارودۆخی ئەمنی وا دەخوازێت".

پیشتر، ئەردۆگان لەبارەی رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا لەسەر دۆخی سوریا رایگه‌یاندبو، لە ماوەی 120ەپەگە لە ناوچەی ئارام دەکشێنەوە،ئەمرۆ  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی دا رایگەیاند، کاتژمێر ی لەئێستاوە قۆناغی 120 کاتژمێرەکە کاری پێ دەکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP