بەپەلە

کەلار؛ ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکەوە دەکەوێتە خوارەوە

- 10/18/2019 9:34:00 PM 7293 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئۆتۆمبێلێک لەبەرزایی بەردەسورەوە کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ لەبەردەسور ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا لەبەرزایی بەردەسورەوە کەوتە دۆڵی نزیک بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی گەرمیانەوە".

ئاماژەى بەوەدا،"مازداکە بەئاراستەی کەلار هاتوە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە، پێشئەوەی بگاتە راگری تەنیشت شەقامەکە کەوتۆتە خوارەوە".

راشیگەیاند،"بەهۆی روداوەکەوە چوار کەس بریندار بون کەسەرنشین و شۆفیری مازداکە بون".

وتیشى،"بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەتنی شەهید هەژار کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP