بەڤیدیۆ...کەلار؛ سێ ئۆتۆمبێل پێکدادەدەن

- 10/18/2019 7:19:00 PM 6981 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر

لەسەر رێگای کەلار لەنزیک فولکەی بەردەسور بەهۆی روداوێکی هاتچۆوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا دو کەس برینداربون.

کارزان مەجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەخەندان-ی راگەیاند، " لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار نزیک فولکەی بەردەسور سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی جێب لاریدۆ، تویۆتا ئەڤەلۆن و کیا سپۆرتاج پێکیاندادا و بەو هۆیەوە دوکەس بریندار بون.



وتیشی ،"هۆکاری روداوەکە بەهۆی خێرایی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانەوە بوەو بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی کەلار بۆ وەرگرتنی چارەسەر".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP