حەنان فەتلاوی: پشتگیری لە بانگهێشتنامەكەی سەرۆك بەرهەم دەكەم

- 10/18/2019 3:53:00 PM 14462 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی جوڵانەوەی ئیرداە و راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان، پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریەكی سەرۆك كۆماری عێراق دەربڕی كە سەبارەت بە پێداچونەوی دەستور ئاراستەی لایەنەكانی كردوە.

حەنان فەتلاوی، سەرۆكی جوڵانەوەی ئیرداە و راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان لە دوایین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "پشتگیری لە بانگهێشتەكەی دكتۆر بەهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەكەم سەبارەت بە پێداچونەوەی دەستور و چارەسەركردنی ئەو بڕگانەی كە بونەتە كێشە بۆ ناوچەكە".

فەتلاوی لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا نوسیویەتی "پێداچونەوەی دەستور دەستپێكێكی راست و دروستە ئەگەر سەخت و ئاڵۆزیش بێت، تا كێشەكانی ناو ئەو دەستورە چارەسەربكرێت كە بەپەلە و بەپێی دۆخ و پێشهاتەكانی رابرود نوسراوەتەوە، لە ئەنجامیشدا بوەتە رێگر لەبەردەم چاكسازی راستەقینە".

لە كۆتا بەشی بڵاوكراوەكەشیدا نوسیویەتی "رێگەچارە سەرەڕێیی و دوبارەكانی دیكە، هەمان ئەنجاممان دەدەنێ، كە تا ئێستا چنگمانكەوتوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP