بەپەلە

توركیا بەچڕی بۆردومانی ناوەندی سەرێ كانی دەكات

- 10/18/2019 12:08:00 AM 11568 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فرۆكەكانی سوپای توركیا و هێزە هاوپەیمانەكانی، بە چڕی ناوەندی شاری سەرێكانی رۆژئاڤای كوردستان بۆردومان دەكەن.

بەگوێرەی راگەیاندنەكانی رۆژئاڤای كوردستان، لەئێستادا شەڕو پێكدادان و روبەروبونەوەی توند لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی توركیا و هاوپەیمانەكانی لە سەرێك كانی لەئارادایە و توركیا بە چڕی ناوەندی شارەكە بۆردومان دەكات.

ئەو بۆردومانەی سوپای توركیا بۆ ناوەندی سەرێ كانی لەكاتێكدایە كە ئەمریكا و توركیا رێككەوتن بە ئەنجامدانی ئاگربەست لە باكوری سوریا و كشانەوەی هێزەكانی یەپەگە بە درێژ١یی 20 میل لە سنوری باشوری توركیا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP