بەپەلە

کچێکى تەمەن حەوت ساڵان لە لایەن پیاوێکى بەتەمەنەوە دەستدرێژى دەکرێتەسەر

- 10/17/2019 11:50:00 PM 30922 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە شارى مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان دەستدرێژى کردە کچێکی حەوت ساڵان.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند،"رۆژی سێشەممە 15/10/2019، کچێکی تەمەن حەوت ساڵانی خەڵکی مەریوان بە ناوی (س.م) لەلایەن پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان بە ناوی “ئ،ڕ" دەستدرێژی کراوەتە سەر".

راشیگەیاندوە،"بە وتەى سەرچاویەکی ئاگادار، منداڵەکە لە کۆڵان لەگەڵ هاورێکانی خۆی خەریکی یاریکردن بوە و لەلایەن پیاوەکەوە هەڵخەڵەتێندراوە و بردویەتیە ماڵەوە و دواتر دەسدرێژی کردوەتە سەری".

ئاماژەى بەوەشداوە، منداڵەکە چەند ساڵێکە باوکى لەدەستداوە، پیاوەکەش خەڵکی گوندى چشمیەری سەوڵاوایە و دانیشتوی مەریوانە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP