بەپەلە

کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى باران بارین کوردستان دەگرێتەوە

- 10/17/2019 11:21:00 PM 95695 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوەوە شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،"له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی كه‌نداوی عه‌ره‌ب پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ باران بارین به‌ شێوه‌یه‌كی بچر بچر له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ست پێ بكات".

راشیگەیاند،"‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه‌ بارانی پچر پچر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ خۆی نزم ده‌كاته‌وه‌, له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان باران بارین زیاتر ده‌بێت پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ كاتی باران بارین هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ بێت".

ئاماژەى بەوەشدا، رۆژی دوشه‌مه‌ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و‌ كاریگه‌ری باران بارین كه‌مده‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP