بەپەلە

مەزلوم كۆبانی: رێكەوتنی نێوان توركیا و ئەمریكا گرێ سپی و سەرێ كانی دەگرێتەوە

- 10/17/2019 10:57:00 PM 31803 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەزلوم عەبدی کۆبانێ، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، رێكەوتنی نێوان توركیا و ئەمریكا  گرێ سپی و سەرێ كانی دەگرێتەوە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە راشیگەیاندوە،ئێمە بە رێكەوتنەكە رازین و ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گرەنتی رێكەوتنەكە دەكات و بەڵێنی داوە دیمۆگرافیای ناوچەكە نەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە گرەنتی كشانەوەمان بۆ 20 میل لە سنوری توركیا دەكرێت و ئەو ئاگربه‌سته‌ش، به‌هۆی به‌رخودان و تێكۆشانی شه‌ڕڤانانه‌وه‌ بوه‌.

دوای زیاتر لە پێنج كاتژمێر لە كۆبونەوەی نێوان مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و شاندی یاوەری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی توركیا، هەردولا رێككەوتن بە ئەنجامدانی ئاگربەستێكی كاتی بۆ ماوەی 120 كاتژمێر، لە بەرامبەر كشانەوەی هێزەكانی یەپەگە بە دوری 20 مایل لە سنوری توركیا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP