بەپەلە

جەلال شێخ کەریم پۆستێکى ئەمنى لەنێو یەکێتیدا وەردەگرێت

- 10/17/2019 10:49:00 PM 37743 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جەلال شێخ کەریم، بریکارى وەزیرى ناوخۆى هەرێم وەک راوێژکارى جێگرى سکرتێرى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەستبەکاردەبێت.

بەپێى نوسراوێکى فەرمى کە وێنەیەکى دەست خەندان کەوتوە کۆسرەت رەسوڵ، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان جەلال شێخ کەریم، بریکارى وەزیرى ناوخۆى وەک راوێژکارى خۆى بۆ کاروبارى ئەمنى دەستنیشان کردوە.

بۆئەو مەبەستە خەندان پەیوەندى بە جەلال شێخ کەریمەوە کرد و پێى راگەیاندین، تەنها هەوالەکەى بیستوە و ئاگادارى وردەکارى دەستنیشانکردنى بۆ ئەو پۆستە نییە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP