بەپەلە

لیندسی گراهام: هیوادارم چارەسەرەكە رێگربێت له‌ پشتكردنه‌ كوردە هاوپه‌یمانه‌كانمان

- 10/17/2019 10:09:00 PM 3044 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سیناتۆرێكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "هیوادارم ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به‌ باكوری فورات ئه‌نجامدراوه‌، رێگری بكات له‌ بوژانه‌وه‌ی داعش و پشتكردنه‌ كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان".

پاش تێپه‌ڕبونی چه‌ند خوله‌كێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا-توركیا سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی له‌شكركێشیه‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاڤا، لیندسی گراهام، سیناتۆری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند "وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ست هه‌نگاومان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ناوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "به‌و هیوایه‌م بگه‌ینه‌ چاره‌سه‌رێكی هاوسه‌نگ كه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ رێگربێت له‌ پشتكردنه‌ كوردە هاوپه‌یمانه‌كانیان و نه‌هێڵێت رێكخراوی چه‌كداری داعش سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبداته‌وه‌".

لیندسی ده‌شڵێت "ئاماده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دو لایه‌نه‌ كاربكات بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ نابێت بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی فورات و  هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت تا زیانی ستراتیجی زیاتر له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نه‌دات".

له‌ كۆتایی زنجیره‌ تویته‌كه‌یدا ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند "توركیا نیگه‌رانی هه‌یه و‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی نیشتمانی له‌گه‌ڵ سوریا كێشه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و كێشانه‌ له‌ رێگه‌ی داگیركاری و هێزی سه‌ربازیه‌وه‌ چاره‌سه‌رنابن".
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP