مایک پێنس: ئەمریکا و تورکیا ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ

- 10/17/2019 8:40:00 PM 22523 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێستا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند،"ئەمریکا و تورکیا ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ".

مایک پێنس، لە كۆنفرانسەكەدا رایگەیاند،"ئەمڕۆ ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا رێككەوتن كە ئاگربەست لەسەر لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا رابوەستێت".

جێگری ترەمپ وتیشی،"لایەنی توركی ئۆپراسیۆنەكەی بۆسەر رۆژئاڤا رادەگرێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بداتە یەپەگە كە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە ناویان ناوە ناوچەی ئارام".

باسی لەوەشكرد،"ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ هێزی سوریا لە پەیوەندیدا بون، جەخت لەوە دەكەینەوە كە هێزە كوردیەكان دەبێت بە سنوری 20 میل بكشێنەوە لە سنوری باشوری توركیا".

مایك پێنس وتیشی،"ئەمە رێككەوتنێكە لەگەڵ توركیاشدا بۆ ئەوەی كە توركیا هێرش نەكاتە سەر رێڤەبەری كۆبانی، توركیا و ئەمریكا هەردوكیان پێكەوە پابەند كە چارەسەر ئاشتیانەی ئەو ناوچانە بكەن و لەسەر بنچینەی نێودەوڵەتی ناوچەی ئارام دابمەزرێنن و بیپارێزن".

راشیگەیاند،"تەئكیدمان لەوەشكردەوە كە ئەمریكا و پێكەوە هەماهەنگی بكەن بۆ لەناوبردنی داعش لە باكوری سوریا، ئەم رێككەتنەش رێككەوتنی دیكە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵكی ئاوارە بدرێت، هەروەها رێكەوتن كە یارمەتی ئاوارەكان بدەن بەتایبەت پێكهاتەكان"

سەبارەت بە هەستی ترەمپ لەسەر رێككەوتنەكە وتی،"قسەم لەگەڵ سەرۆك ترەمپ كرد، سەرۆكی ئەمریكا زۆر خۆشحاڵە و سوپاسی ئەردۆغان دەكات كە هەنگاوێك بنێت بۆ راگرتنی ئاگربەست و  دەرفەتێك بداتە ئەم قەیرانە كە ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێكردوە".

ئاماژەی بەوەشكرد،"ئێمە زیاتر لە پێنج كاتژمێر لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان و تیمەكەی كۆبوینەوە تاكو گەیشتینە چارەسەرێك، سوپاسی پۆمپیۆ و جیمس جێفری تیمە هاوكارەكەم دەكەم لەگەڵ ئەوانەی هاوكار بون تا بگەینە چارەسەرێك"

ماك پێنس وتیشی،"راگرتنی ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ ماوەی 120 كاتژمێر دەبێت و لەو ماوەیەدا یەپەگە لەو ناوچەیە دەكشێتەوە كە پێی دەوترێت ناوچەی ئارام، دواتر ئاگربەست بەشێوەیەكی هەمیشەیی رادەگەیەنرێت، ئێمە ئەو كاتە لەگەڵ توركیا و وڵاتانی دیكە كار دەكەین بۆ جێبەجێكردنی سەقامگیری لەو ناوچە ئارامەدا كە لەنێوان هەردولادا دەبێت".

لەبەشێكی دیكە كۆنفرانسەكەدا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی،"كار ماوە لەماوەی داهاتودا بیكەین، ئاستەنگی جدی هەن، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە كاری باشتر بكەین، ئێمە كاری جدیمان كرد بۆ ئەوەی بگەینە ئەم رێككەوتننامەیە".

راشیگەیاند،"لەو ماوەیەدا ئەمریکا هیچ سزایەک بەسەر تورکیادا ناسەپێنێت، ئەگەر ئاگر بەستەکەش بو بە هەمیشەیی ئەوا سزاکان هەڵدەگیرێن و ئەمە بریارى سەرۆک ترەمپە".

وتیشى،"سەرۆک ترەمپ زۆر بەرونى ئاماژەى بەوە کردوە کە ئێمە دژى ئۆپەراسوێنى تورکیا بوین بۆناو سوەریا وە لەگفتوگۆکانیدا لەگەڵ ئەردۆغان باسیان لەوەکردوە، داواشى لێکردون کە پێکەوەکار بکەین تا بگەین بە چارەسەرێک".

وتیشى" تیمەکانمان دەستیان کردوە بە جیبەجێکردنى وردەکاریەکان بەتایبەتى لەگەڵ یەپەگەدا لەگفتوگۆداین کە بەدورى 20 میل لەناوچەى ئارامدا بکشێنەوە".

دەربارەى پاراستنى پێکهاتەکان، مایک پێنس رایگەیاند،"ئێمە پارەیەکى باشمان تەرخان کردوە بۆ پاراستنى کریستانەکان و یەزیدیەکان و پێکهاتەکانى دیکەى ناچەکە".

ئاماژەی بەوەشكرد،"ئێمە لەگەڵ تورکیاو ئەندامانى یەپەگە کاردەکەین تاوەکو هێزەکانیان لەماوەى 120 کاتژمێرى داهاتودا بکشینەوە بە درێژایی ئەو سنورەى کە بۆمان دیارى کردون، تورکیاش ئۆپەراسیۆنەکەى دەوەستێنێت و رێگەدەدات بەکشانەوەى هێزەکانى یەپەگە.

راشیگەیاند، وەک ئەمریکا پشتگیرى هێزە کوردیەکان دەکەن بۆ تیکشکاندنى داعش، وە بە گرنگى دەزانن ناوچەیەکى ئارام لە نێوان تورکیا و هیزەکوردیەکاندا هەبێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا مایک پینس وتى، سەرۆک ترەمپ ئاماژەى بەوەکرد ئەگەربێت و ئەمرۆ نەگەینە رێکەوتن ئەوا سزاى نوێ بەسەر تورکیادا دەسەپینێت، لەبەر ئەوەى رێکەوتنەکە ئەنجامدرا تا 5 رۆژى داهاتو هیچ سزایەکى نوێ بەسەر تورکیادا ناسەپێنین وە سزاکانى پێشویش هەڵناگرین".






Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP