کۆنگرێس ئیدانەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤا دەکات
پێلوسی: ترەمپ بەتوڕەییەوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی جێهێشت

- 10/17/2019 3:58:00 PM 1008 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    
    
نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەهۆی ئیدانەکردنی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاڤای کوردستان، بەتوڕەییەوە کۆبونەوەکەی جێهێشتوە.

بەهۆی توڕەبونی دۆناڵد ترەمپ کۆبونەوەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا تەواو نەکراوە

 

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاندوە، بەهۆی توڕەبونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆبونەوەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا تەواو نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەرئەنجامی دەنگدانی ئەندامانی کۆنگرێس، بەکۆی دەنگ ئیدانەی کشانەوەی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایان لە رۆژئاڤای کوردستان کردوە.

سێ یەکی کۆماریەکان لەدژی ئەو کارەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەستاونەتەوە

 

پێلوسی رونیکردەوە، "سێ یەکی کۆماریەکان لەدژی ئەو کارەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەستاونەتەوە، ئەم کارەش ترەمپی توشی شۆک کردوە، بەهۆیەوە نەیتوانی بەردەوامی بە کۆبونەوەکە بدات".

دۆناڵد ترەمپ قەیرانێکی گەورەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکردوە

 

لەلایەن خۆیەوە سیتی هۆیەر، ئەندامی حزبی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ قەیرانێکی گەورەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکردوە.

لەهەمانکاتدا چاک شۆمەر، گەورە دیپلۆماتکاری دیموکراتەکان و ئەندانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، "ترەمپ هێزەکانی لە رۆژئاڤای کوردستان کشاندەوە، لەکاتێکدا هیچ پلانێکی دیکەی نەبو بۆ رێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەی داعش لەو ناوچەیەدا".

لەوەڵامی ئەو تۆمەتانەدا دۆناڵد ترەمپ بە "بێڕێزییەوە" ئاماژەی بە وتەکانی پێلوسی کرد و وتی، "ئەو سیاسەتەی ئەو پەیڕەوی دەکات زۆر لاوازە، کوالێتییەکەی دەرەجە سێیە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP