ئەردۆغان تەواوی پێشنیازەکانی رەتکردوەتەوە
BBC: ئەردۆغان نامەکەی ترەمپی فڕێداوەتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە

- 10/17/2019 3:36:00 PM 11627 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تۆڕی هەواڵی BBC لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویکردەوە، ئەردۆغان نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی سوریاوە "فڕێداوەتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە".

شەوی رابردو خەندان بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  نامەیەکی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردوە و "بەزمانێکی زبرو هەڕه‌شە" لەبارەی رۆژئاڤای کوردستانەوە هۆشداری پێداوە.
فەرماندە مەزڵوم ئامادەیە دانوستاندنت لەگەڵ بکات، هەروەها ئامادەیە سازش گەلێک بکات کە لە رابردودا هەرگیز نەیکردوە

 

ترەمپ لە نامەکەیدا بۆ ئەردۆغانی نوسیوە، "فەرماندە مەزڵوم ئامادەیە دانوستاندنت لەگەڵ بکات، هەروەها ئامادەیە سازش گەلێک بکات کە لە رابردودا هەرگیز نەیکردوە، خۆت سور مەکەرەوە و گەمژە مەبە".
نۆی ئەم مانگە دوای کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ترەمپ نامەکەی ئاڕاستەی ئەردۆغان کردوە، بەڵام ئەردۆغان نامەکەی فڕێداوەتە تەنەکەی خۆڵەوە

 

نامەکەی ترەمپ رۆژی نۆی ئەم مانگە دوای کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئاڕاستەی ئەردۆغانی کردوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەڵێت، "تەواوی ناوەڕۆکی نامەکە لای ئەردۆغان رەتکراوەتەوە و فڕێداوەتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە".
من سەرسەختانە کارمکردوە بۆ ئەوەی هەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم، کارێک مەکە دنیا شەرمەزار بکەیت

 

ترەمپ هەروەها بۆ ئەردۆغانی نوسیوە، "من سەرسەختانە کارمکردوە بۆ ئەوەی هەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم، کارێک مەکە دنیا شەرمەزار بکەیت، تۆ دەتوانیت رێککەوتنێکی گەورە بکەیت". 

باسی لەوەشکردوە، "ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ ئامادەیە گفتوگۆت لەگەڵ بکات و ئامادەشە سازش گەلێک بکات کە هەرگیز لە رابردودا ئامادە نەبوو بیکات، من نامەیەکی نهێنی ئەوم لێرەدا هاوپێچ کردوە کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP