جۆنسن: بۆ دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا گەیشتوین بە رێککەوتێک

- 10/17/2019 2:47:00 PM 5176 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-        

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، بۆ دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ یەکێتییەکە گەیشتون بە رێککەوتێک.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسڵ، بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا گەیشتون بە رێکەوتن لەبارەی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
رێککەوتنمان هەیە بۆ دەرچونی وڵاتەکەمان لە یەکێتی ئەوروپا

 

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە، "رێککەوتنمان هەیە بۆ دەرچونی وڵاتەکەمان لە یەکێتی ئەوروپا".
پێویستە هەمو بەرپرسەکانی بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر ئەو رێککەوتننامەیە دەرببڕن
لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا و بریتانیا کاردەکەن تاوەکو رێککەوتنەکە بەیاسایی بکەن، بەڵام پێویستە هەمو بەرپرسەکانی بریتانیا و یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر ئەو رێککەوتننامەیە دەرببڕن.
بریتانیا گەیشتوە بە رێککەوتن بۆ دەرچون لە یەکێتیەکەماندا

 

جان کلۆد یونکەر، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندوە، "بریتانیا گەیشتوە بە رێککەوتن بۆ دەرچون لە یەکێتیەکەماندا".
یۆنکەر داوای لەبەرپسانی 27 وڵاتەکەی ئەنجام لە یەکێتی ئەوروپا دەکات رەزامەندی لەسەر رێککەوتننامەکەی بریتانیا دەرببڕن

 

یۆنکەر داوای لەبەرپسانی 27 وڵاتەکەی ئەنجام لە یەکێتی ئەوروپا دەکات رەزامەندی لەسەر رێککەوتننامەکەی بریتانیا دەرببڕن، "ئێستا کاتی ئەوە هاتوە پڕۆسەی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تەواو بکەین لە دانوستانە هاوبەشەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بریتانیادا".
جونسن هیوای خواستوە لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی بریتانیادا دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبێنێت

 

جۆنسن هیوای خواستوە لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی بریتانیادا دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبێنێت، بۆ ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپادا لە 31-ی ئۆکتۆبەردا.

هەر لەدوای راگەیەندنی گەیشتن بەڕێککەتن لەلایەن جۆنسن و یەکێتی ئەوروپاوە، نرخی پاوەندی بریتانی بەڕێژەی لەسەدا یەک بەرزبوەوە، نرخی پشکەکانی بریتانیاش بەهەمان شێوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP