سیناتۆرێکی ئەمریکا پەلاماردانی کورد بەهۆکارێک بۆ بەهێزبونی رژێمی سوریا و ئێران دەزانێت

- 10/17/2019 2:47:00 PM 2195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەخنەی توند لەسیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دەگرێت و پێیوایە پەلاماردانی کورد لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، هۆکارێکە بۆ بەهێزبونی رژێمی سوریا و ئێران.

میت رۆمنی، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەپارتی کۆمارییەکان لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، بەهێرشکردنە سەر ناوچە کوردییەکان لەسوریا و دورخستنەوەی هێزی کورد لەو ناوچەیە پێگەی پێران و سوریا لەناوچەکە.

پێشیوایە بەدورخستنەوەی هێزە کوردییەکان لەو ناوچەیە سوریا بەهێزتر دەبێت و ئێرانیش پێیخۆشە، چونکە بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێران دەپارێزێت.

لەکۆتایدا، ئەندامەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات کە سیاسەتی  ئێستای دەرەوەی ئەمریکا کارەساتێکی گەورەیە و پێویستە چاکبکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP