بەپەلە

مەسرور بارزانی 500 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان تەرخانکرد

- 10/17/2019 1:30:00 PM 4309 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی بڕی 500 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 500 ملیار دینار کە دەکاتە 420 ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە بوارەکانی رێگاوبان و سایلۆ و کارەبا و ئاووئاوەڕۆ راگەیاند.

بەپێی زانیاریەکان، ئەم پڕۆژانە بە چەند قۆناخێک ئەنجام دەدرێن و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەزاران دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنێت. 

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بەردی بناخەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک دادەنرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP