بەپەلە

پۆلیس زانیاری نوێ لەبارەی روداوەکەی شەوی رابردو ئاشکرادەکات
رەحمان غەریب: پۆلیس هەندێک وردەكاری شانۆی تاوانەكەی خستە بەردەستمان

- 10/17/2019 11:44:00 AM 168462 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی کوردستان سەردانی بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانیان کردوە بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ لەبارەی روداوەکەی شەوی رابردوەوەو کە تیایدا ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوژین و منداله‌کەی گیانیان لەدەستدا و "پۆلیس هەندێک وردەكاری شانۆی تاوانەكەی خستە بەردەستمان".

شەوی رابرو هەردو رۆژنامەنوسی دیاری کوردستان ئامانج بابانی و لانە محەمەد و مناڵە ساواكەیان لە روداوێکدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانیان لەدەستدا، پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند، "روداوەکە خۆکوژیییە".

رەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لە نوسینێکدا رایگەیاندوە، "ئەم بەیانییە لەگەڵ کاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە سەر داوای بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی عەمیید ئاسۆ شێخ تەها، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كرد، هەندێک زانیاری نوێی سەبارەت بە تاوانەكەی شەوی رابردو كە تیایدا هەردو رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و مناڵە ساواكەیان گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەندێک وردەكاری شانۆی تاوانەكەی خستە بەردەستمان داوامان لێكرد و وردەكاری لێكۆڵینەوەی سەرەتایی بخاتە بەردەستی رۆژنامەنوسان و رای گشتی".

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان دەشڵێت، بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێجشەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بۆ دەزگاكانی میدیا ساز بكەن وردەكاری روداوەكە بخاتە بەردەستی رای گشتی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP