بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی: روداوه‌كه‌ خۆكوژییه‌
خەندان زانیاری گرنگ له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

- 10/16/2019 11:33:00 PM 500431 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هه‌ردو رۆژنامه‌نوسی دیاری كوردستان ئامانج بابانی و لانه‌ محه‌مه‌د-ی هاوژینی و منداڵه‌كه‌یان، ئه‌مشه‌و له‌ روداوێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا، پۆلیسی سلێمانی-یش ده‌ڵێت، "روداوه‌كه‌ خۆكوژییه‌".

ئامانج بابانی و لانه‌ محه‌مه‌د-ی هاوژینی و منداڵه‌كه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ روداوێكدا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیاندا له‌ نزیك تێرمیناڵی شاره‌زور له‌ شاری سلێمانی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

روداوی گیانله‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵه‌كه‌ی خۆكوژیی بووه‌ و كێشه‌ی خێزانییان هه‌بوه‌

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار له‌ روداوه‌كه‌ به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "روداوی گیان له‌ده‌ستدانی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵه‌كه‌ی خۆكوژیی بووه‌ و كێشه‌ی خێزانییان هه‌بوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئامانج بابانی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا تەقەی لە هاوژین و منداڵەکەی کردوە و پاشان گولـلەی بەسەری خۆشییەوە ناوە".

ئامانج و لانه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ ناڵاندویانه‌

 

ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ خه‌ندان به‌ده‌ستیگه‌یشتوه‌، "ئامانج و لانه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ ناڵاندویانه‌".

لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بوە

 

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، "لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو سبەینێ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP