بەپەلە

دو پێشكەشكاری دیار و منداڵەكەیان كوژران

- 10/16/2019 9:49:00 PM 117758 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئامانج بابانی، پێشكەشكاری دیار و دەركەوتوی ئەو كەناڵە كە پێشتر لە دەزگای میدیایی خەندان-یش رۆژنامەنوس بوە، لەگەڵ لانە موحەممەدی هاوژینی كە بە هەمانشێوە پێشكەشكارێكی سەركەوتوە لەگەڵ منداڵەكەیان كوژران.

 

كەناڵی تەلەفزیۆنی ئێرن ئاڕ تی رایگەیاند، ئامانج بابانی، پێكەشكاری دیاری ئەو كەناڵە لەبەردەم تێرمیناڵی شارەزور لەگەڵ لانە محەممەدی هاوژینی و منداڵەكەیدا بە گولـلە كوژران، بە گوێرەی وتەی ئەو شایەتحاڵانەی پاش روداوەكە ئامانج و هاوژین و منداڵەكەیان بینیوە، ئاسەواری گوللـە بە سەری هەرسێكیانەوە بوە.

 

پاش روداوەكە دەستبەجێ جەستەی هەرسێكیان گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری سلێمانی.

زانیاری زیاتر...



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP