سەرۆک کۆمار و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە

- 10/16/2019 4:31:00 PM 1796 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە 16/10/2019 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە دێڤد شینکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .

سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق 

 

لە دیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە بەرامبەر مەترسییە ھەنوکەیەکان و بەرجەستەکردنی ھاریکاری نێودەوڵەتی لە بەگژداچونەوە و بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر. 

لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا تاوتوێکرا

ھەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا، بەتایبەتی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، ھاوکات دوپات لە پێویستی بە هاناوەچونی دۆخی مرۆیی لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سوریا کرایەوە.

هەردولا جەختیانکردەوە، لە ڕێگانەدان بە دوبارە خۆ ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP