بەپەلە

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێرشەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە
لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی، چواریان داوای راگرتنی هێرشەکان دەکەن

- 10/16/2019 10:13:00 AM 14617 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەسەر داواکاری فەڕەنسا، بریتانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا و بەلجیکا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەڵەتی لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان کۆببێتەوە.
 پێناچێت ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆبونەوەکەیدا هیچ بڕیارێک بدات

 

سەبارەت بە ئەگەری دەنگدان لەسەر داواکارییەک کە ئیدانەی هێرشەکان بکات یان داوای راگرتنیان بکات، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش بە کەناڵی عەرەبییەی سعودی راگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە روسیا ناڕەزایی لە داواکارییەکی لەو شێوەیە هەبێت، پێناچێت ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆبونەوەکەیدا هیچ بڕیارێک بدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی کۆبونەوەکە ئەوەیە فشارێکی نێودەوڵەتی بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر سوریا بوەستێنێت.
ئەنجومەنی ئاسایش لە  15 دەوڵەت پێكهاتوە كە 5 دەوڵتیان ئەندامی هەمیشەین و مافی ڤیتۆیان هەیە

 

ئەنجومەنی ئاسایش لە  15 دەوڵەت پێكهاتوە كە 5 دەوڵتیان ئەندامی هەمیشەین و مافی ڤیتۆیان هەیە کە پێکهاتون لە، ئەمریكا، فەڕەنسا، بریتانیا، چین و ڕوسیا،  10 دەوڵەتی دیكەش  ئەندامی نا هەمیشەیین لە ئەنجومەنی ئاسایش كە بریتین لە كوەیت، بەلجیكا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئەندەنوسیا، گۆدیڤوار، کینیا، دۆمێنیكا و باشوری ئەفەریقا و پیرۆ.
تا ئێستا  لە ئەندامە هەمیشەكانی ئەنجومەنی ئاسایش هەر یەكە لە چین، ئەمریكا، فەڕەنسا و بریتانیا بە فەرمی داوایان لە توركیا كردوە هێرشەكانی ڕابگرێت

 

تا ئێستا  لە ئەندامە هەمیشەكانی ئەنجومەنی ئاسایش هەر یەكە لە چین، ئەمریكا، فەڕەنسا و بریتانیا بە فەرمی داوایان لە توركیا كردوە هێرشەكانی ڕابگرێت، بەڵام هەڵوێستی ڕوسیا رون نیە و کە ئەمڕۆ ڕێگر دەبێت لە بەردەم دەرچونی بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكاندا یان پشتیوانی دەکات.
لەسەر ئاستی 10 ئەندامە ناهەمیشەییەكەش تا ئێستا حەوت وڵات پشتیوانی بڕیاری راگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دەكەن

 

لەسەر ئاستی 10 ئەندامە ناهەمیشەییەكەش تا ئێستا حەوت وڵات پشتیوانی بڕیاری راگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دەكەن.

لەسەر هێرشەکانی تورکیاش رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نیگەرانن سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا و مۆسکۆ جەخت لە یەکگرتوی هێزەکان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو بەشەی سوریادا باکوری سوریا بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی تەنها بە رێگەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی سوریا  و کوردا دەبێت، کە بەشێکی دانەبڕاوی کۆمەڵگەی سورین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP