بەپەلە

بەهۆى ئەوەى ناویان "کوردستان"بوە رێگریان لێکراوە بچنە خاکى تورکیاوە

- 10/16/2019 12:03:00 AM 31105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چەند هاوڵاتیەکى هەرێم بەهۆى ناوەکانیانەوە لە فرۆکەخانەکانى تورکیا رێگریان لێکراوە بچنە خاکى ئەو وڵاتەوە.

خاوەنى یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیاریەکانى هەرێم بە خەندان-ى راگەیاند،"لە چەند رۆژى رابردودا دو گەشتیارمان بەهۆى ناوەکانیانەوە لە فرۆکەخانەى سەبیحەى شارى ئیستەنبوڵ رێگریان لێکراوە بچنە نێوخاکى تورکیاوە".

وتیشى، "دو گەشتیارەکە ناویان "کوردستان"بوە و لە فرۆکەخانە رێگریان لێکراوە بچنە نێوخاکى تورکیاو گەڕاندویاننەتەوە".

ئاماژەى بەوەشدا،"پێشتر ئەو گەشتیارانە ڤێزاى وڵاتى تورکیایان پێدراوە و هیچ کێشەیەک لە پاسپۆرتەکانیان نەبوە ".

راشیگەیاند،"جگە لەو دو حاڵتە پێشتر چەند حاڵەتێکى دیکەمان هەبوە کە گەشتیارەکانمان ناوى کوردی یان هاو ناوى سەرکردە سیاسیەکانیان هەبوە و رێگریان لێکراوە گەشت بکەن و بچنە نێو خاکى تورکیاوە".

ئاشکراشیکرد، ئەو دو هاوڵاتیە بەهۆى رێگریەکەوە بلیتى سەفەرەکەیان فەوتاوە و ناچار گەڕاونەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP