پسپۆرێکی ئاسایشی ئەمریکی: ئەردۆغان و ترەمپ کەوتنە تەڵەی پوتینەوە

- 10/14/2019 8:25:00 PM 101484 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پسپۆرێکی سیاسەتی بیانی و تێرۆر، پێی وایە ترەمپ و هاوتا تورکەکەی لە بڕیاری کشاندنەوەی سوپای ئەمریکا و لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا کەوتونەتە تەڵەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیاوە.

میکایل ئێس سمس، کە لە هەمانکاتدا مامۆستای پرۆفیسۆرە لە زانکۆی جۆنس هۆپکینس بۆ زانستەکانی ئاسایشی جیهانی، دەڵێت" لە ئێستادا جڵەوی گۆڕانکاریەکان کەوەتەوە دەستی روسیا".

ئەو پسپۆرە روداوەکانی بەو جۆرە لێکداوەتەوە، کە پوتین ویستویەتی فشار بکەوێتە سەر تورکیا لەلایەن وڵاتانی جیهان، تا روداوەکان بەجۆرێک ئالۆزز ببن، هێزە کوردیەکان خۆیان داوای دەستێوەردانی رژێمی ئەسەد بکەن بێتە ناوەوە و روبەڕوی تورکیا ببنەوە.

لەشیکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پوتین نەیوستوە راستەوخۆ ئەو کارە بە رژێمی ئەسەد بکات، بەو پێیەی نە ئەمریکا رێگەی دەدا، نە تورکیا کە بە هەمو جۆرێک دانوستان و کاری پێکەوەی لەگەڵ ئەسەد رەتدەکاتەوە، نە هێزە کوردیەکانیش خۆیان رێگەیان بەوە دەدا.

میکایل ئێس سمیس دەشڵێت" پوتین دەیەوێت ئەسەد(ی هاوپەیمانی) کۆنترۆلی ئەو ناوچانە بکات، وەک چۆن دەمێکە هیوای بۆ دەخوازێت".

لە بەشێکی دیکەی شیکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، لەم گەمەیەدا ئەمریکا نەکەوتوەتە ناو تەڵەی پوتینەوە بەڵکو خودی ترەمپ کەوتوەتە ناوی.

" ئەگەر خوازیاری ئەوەیت ئەردۆغان بە ئەمری واقع تورکیا بکات بە وڵاتێکی تاكرەو لەروی دەسەڵاتەوە، ئەوادەبێت بە شێوەیەکی لۆجیکی چاوپبگرێت بۆ ئەو هاوبەشانەی کە بەرهەلستی ئەو گۆڕانکاریە ریشەییە ناکەن" سمس لەبەشێکی دیکەی شیکردنەوەکەیدا وا دەڵێت.

دەشڵێت" پێم وا نیە هیچ شیکردنەوەیەکی دیکەی لۆژیکی لە ئارادا بێت، بەتەیابەت دوای ئەوەی پوتین لە ساڵی 2015ەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان هەوڵی پێقایمکردنی رژێمێکی کۆمۆنستی دژە ناتۆ دەکات".

بە بۆچونی  ئەو، پوتین هانی ئەردۆغانی داوە تا پەرۆشیە نێودەوڵەتیەکانی زیاد بێت و ئالۆزیەکانی لەگەڵ ناتۆ بگاتە ئەوپەڕی، تا ئامانجەکانی لەبار بەرێت، دەشڵێت" پەڕەکەی لە بن پێی ئەردۆغان دەرهێناوە".

ئەو لێدوانە شیکاریەی میکایل ئێس سمس، دوابەدوای ناردنی سوپای رژێمی سوریا دێت بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای فورات و روبەڕوبونەوەی لەگەڵ سوپای تورکیا، ئەوەش دوای داخوازی هێزە کوردیەکانی ئەو ناوچانە، کە خۆیان بەرێککەوتنی سیاسی ناوی دەبەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP