هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئیدانەی داگیركارییەكەی توركیا دەكات

- 10/14/2019 4:32:00 PM 1679 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگە ناڕازییەكان دژ بە داگیركارییەكەی توركیا كە بۆ سەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی داوە.

تویتەری فەرمی كەناڵی "DW SPORT"ی ئەڵمانی وێنەیەكی بە كۆمەڵی یاریزانانی و دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا ئیدانەی هێرشەكانی سوپای توركیا دەكەن، بەهۆی داگیركارییەكانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە كوردانی رۆژئاوا.

یاریزانانی ئەڵمانیا و دەستەی بەرێوبەران و راهێنەرانی هەڵبژاردەكە پشگیری كوردانی رۆژئاوا دەكەن و داواى راگرتنی داگیرکاری و شەڕی توركیا دەكات دژ بە كوردەكان.

لە چەند رۆژی رابردودا ئۆپارسیۆنی سوپای توركیا دژ بە كوردانی رۆژئاوا دەستی پێكردەوەو بەهۆییەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی و زۆرێك لە كەسایەتییە وەرزشییەكانی جیهان نیگەرانی خۆیان لە رەفتاری سوپای توركیا دەدردەبڕن و داوای راگرتنی ئەو هێرشانە دەكەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP