بەپەلە

ڤلادیمێر پۆتین بە سەردانێک گەیشتە سعودییە

- 10/14/2019 4:23:00 PM 2647 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا سەردانی سعودیە دەکات و بڕیارە زیاتر لە 30 رێککەوتن لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا واژۆبکات.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ شا سەلمانی پاشای ئەو وڵاتەدا کۆبوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە،  سەردانەکەی پۆتین بۆ سعودیە بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆسیەی نرخی نەوتی ئۆپیک بۆ ساڵی ئایندە و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

باسی لەوەشکردوە، لە کۆبونەوەی لوتکەی نێوان هەردو وڵات پرسی ئاشتی لە ناوچەکەدا و دۆسیەی سوریاش تەوەرێکی دیکە گفتوگۆکانی نێوان هەردو وڵات دەبن و روسیا دەخوازێت بۆچونەکانی نێوان ریاز و تاران لەسەر پرسەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەکتری نزیکبکاتەوە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکان پرسی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسییە لەلایەن سعودیەوە کە لە ساڵی 2017دا ریاز پڕۆتۆکۆڵی کڕینی سیستمەکەی واژۆ کردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP