ناتۆ: پۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا مەترسی قەیرانەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات

- 10/14/2019 1:57:00 PM 1204 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -          

ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەبێتە هۆی زیاتر مەترسیەکانی قەیران لەوناوچەیەدا.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ دوشەممە ینس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ( ناتۆ) رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا، کە لەرۆژئاڤای کوردستان ئەنجامیداوە، رەوشەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات و مەترسیەکات زیاتر دەکات لەو ناوچەیەدا.

تورکیا یەکێکە لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی، کە بە ناتۆ ناسراوە، لەلایەن واشنتنەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی تورکیا لەڕۆژهەڵاتی فورات ئەنجامیدا لەلایەن ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی ناتۆ وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا وبریتانیا ئیدانەکرا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات شان بەشانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا شەڕیان بۆ لەناوبردنی رێکخراوی چەکداری داعش دەکرد، کە لەچەند ساڵی رابردودا خەلافەتی راگەیاندبو لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ئەمینداری گشتی ناتۆ وتیشی" دەبێت ئەوەمان لەیاد بێت پێویستمان بە پاڵپشتی یەکترییە، بۆ درێژەدان بەبەرەنگاربونەوەکانمان لەدژی دوژمنی هاوبەشی هەموان، کە ئەویش رێخراوی چەکداری داعشە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP