روسیا ناوچەی دژە فڕینی بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فوراتدا سەپاند

- 10/14/2019 9:50:00 AM 60315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێکی رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، روسیا ناوچەی دژە فڕینی بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فوراتدا سەپاندوە.

کەناڵی سکای نیوز عەرەبیە لە زاری بەرپرسێکی رۆژئاڤا بڵاویکردەوە، لە شەوی رابردوەوە فڕۆکەکانی روسیا بە ئاسمانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا دەسوڕێنەوە و ناوچەی دژە فڕیانیان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە، بە گوێرەی رێککەوتنی سەرباسی نێوانیان، لە هەنگاوی یەکەمدا سوپای سوریا هێزەکانی لە ناوچە سنورییەکان لەگەڵ تورکیادا بڵاوپێدەکات.

سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدەش دوای گەڕانەوەی سوپای سوریا ئەو بەرپرسە کوردە باسی لەوەکردوە، دوای رێککەوتنی سەربازی نێوانیان، گفتوگۆی سیاسیش دەستپێدەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP