رۆژنامەنوسێك: سەرۆك كۆمارى عێراق و چەند لایەنێك ئاراستەى دۆخى رۆژئاڤایان گۆڕى

- 10/14/2019 1:57:00 AM 18784 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 رۆژنامەنوس, سەرتیپ قەشقەیی دەڵێت: دۆخەكە بە جۆرێك كەوتوەتەوە كە رێكەوتنى روسیا - و سوریا و كوردى لێكەوتەوە، دەشلێت،: ئەوانەى دۆخەكەیان بە ئاراستەیەكى دیكە برد سەرۆك كۆمارى عێراق و جامیعەى عەرەبى و چەند سیاسیەكى ناوخۆى سوریا و هەماهەنگى روسیا بون.

سەرتیپ قەشقەیی نوسیویەتى،"هه‌موو ئه‌و زانیارى و شیكاری و سیناریۆیانه‌ى له‌باره‌ى داهاتووى ڕۆژئاواى كوردستان و چاره‌نووسى شه‌ڕى توركیاو هه‌سه‌ده‌ ده‌وتران واده‌رنه‌چوون، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى دیكه‌ كه‌وته‌وه‌، دواجار رێككه‌وتنى رووسیا- سووریا- كوردى لێكه‌وته‌وه‌"

دەشڵێت:".ئه‌وانه‌ى دۆخه‌كه‌یان به‌ ئاڕاسته‌یه‌كى دیكه‌ برد بریتیبون له‌ : سه‌رانى كۆمكارى عه‌ره‌بى و سه‌رۆك كۆمارى عێراق و چه‌ند سیاسییه‌كى ناوخۆیى سووریا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ روسیا"

بەبڕواى ئەو رۆنامەنوسە،"هه‌مو رووداوێك دو دیوى هه‌یه‌، هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ دیوى دوه‌م و شاراوه‌كه‌ن یاریه‌كه‌ كۆتایى پێدهێنن و بڕیارده‌ده‌ن.


دەشڵت:"كێشه‌ى شیه‌كه‌ره‌وه‌ كوردى و ناوخۆییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ هێشتا له‌ سیاسه‌تى ناوخۆ نه‌گه‌یشتوون، كه‌چى ده‌په‌ڕنه‌وه‌ ئه‌وبه‌ر دونیا شیكارو سیناریۆ له‌خۆیانه‌وه‌ داده‌تاشن".  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP