بەپەلە

راوێژكارێكی سەرۆك بەرهەم باس لە سەرەتاکانی هەوڵی راگرتنی شەڕ دەكات

- 10/13/2019 11:12:00 PM 7948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سالار مەحمود، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق  باس لە هەوڵەكانی سەرۆك بەرهەم دەكات بۆ راگرتنی شەڕ لە سوریا و چارەسەری كێشەكانی ئەو وڵاتە لەلایەن سوریەكان خۆیانەوە.

سالار مەحمود لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"بەو پێیەی لە نزیکەوە ئاگاداری هەوڵەکانی سەرۆك كۆماری عێراق بوم،  چ بۆ سەرخستنی کۆبونەوەی وڵاتانی عەرەبی و راگەیاندنی هەڵوێست سەبارەت بە راگرتنی شەڕو کوشتاری خەڵکی سڤیل. ئینجا دیدارو پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتان بەگشتی و روسیا بەتایبەت. پێویستە چارەسەری کێشەکانی سوریا بەجێ بهێڵرێ بۆ سوریەکان خۆیان و ئەگەر بکرێ هەموان هاوکاریان بین بۆ گەیشتن بە رێکەوتن نەک دەستێوەردان".

دەشڵێت،"سەرۆک کۆماری عێراق لەم هەفتەیەدا هەوڵی خۆیدا. هەر بۆیە هاوسەرۆکی تەڤدەم هەوڵەکانی د بەرهەم ساڵحی بەرز نرخاند".

ئاشكراشیكردوە،"لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی تەڤدەم، لەگەڵ سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق، رەوشی مەترسیداری رۆژئاوای لەسەر خەڵکی سڤیل و ئەگەری کارەساتێکی گەورەتر رونکردەوە".

نوسیویەتی،"رۆڵی د بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی لەمەڕ گرێدانی کۆبونەوەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و پەیوەندیەکانی و هەڵوێستیان بۆ راگرتنی شەڕەکە بەرز نرخاند.داوایان هەبو سەرۆک کۆماری عیراق کۆششی زیاتر بکات لە ئاستی نێودەوڵەتی تاوەکو رای گشتی دونیا بتوانن ئەو شەڕە نەخوازراوەو هێرشی تورکیا رابگیرن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP