هەشت پەیامنێر بە بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا لە سەرێ كانی برینداربون

- 10/13/2019 11:09:00 PM 9038 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر ژمارەیەك هاوڵاتی سیڤیل لە سەرێ كانێ، پەیامنێرێك كوژراو هەشتی دیكەش برینداربون.

نوسینگەی جێبەجێكاری یەكێتی رۆژنامەوانانی كوردی سوریا لە دوایین راگەیەندراویدا بڵاویكردەوە "بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیا لە ناوچەی سەرێ كانی، هەشت پەیامنێری ئاژانسە جیاوزەكان برینداربون و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوارنیوز-ی كوردیش كوژراوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتێكدا ئەو پەیامنێرانە لە نێوەندی كۆمەڵێك هاوڵاتی سیڤیلدا سەرقاڵی گواستنەوەی زانیاری بون سەبارەت بە دۆخەكە و رەوشی هاولاتیان، سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەكەی كردوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر برینداربون و كوژراون، كە لەنێویاندا هەشت پەیامنێری بریندار و یەكێكی دیكەی كوژراو هەیە".

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە "سەعد محەمەد، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز دەستبەجێ پاش روداوەكە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام هەرزو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداوە، هاوكات چوار لە پەیامنێرە بریندارەكانیش پەیامنێری هەمان ئاژانسن".

ناوی ئەو پەیامنێرانەی لە هێرشەكەی توركیادا برینداربون:
هونەر ئەحمەد، پەیامنێری روداو 
دڵسۆز دڵدار پەیامنێری نۆرسپرێس
ئەرسین جاكسۆ ، پەیامنێری ئاژانسی فورات
ئەمەل يونس موراسلە ستێرك تی ڤی
موحەممەد ئاكنجی ، پەیامنێری ئاژانسی هاوارنیوز
بیرجان يڵدز پەیامنێری ئاژانسی هاوارنیوز
رۆژین ئاكن ، پەیامنێری ئاژانسی هاوارنیوز
عەبدولرەشيد موحەممەد  پەیامنێری ئاژانسی هاوارنیوز

 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP