وەزارەتى پەروەردە رێنمایی نوێ بۆ خوێندکارە کەوتوەکان دەردەکات

- 10/13/2019 10:33:00 PM 3016 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتى پەروەردە چەند رێنماییەکى نوێى بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە دو ساڵ لەسەریەک دەرنەچون لە پۆلێکدا.

لە نوسراوێکى فەرمیدا کە کریم لەتیف، بەڕێوەبەرى گشتى ئەزمونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە واژۆى لەسەر کردوە، چەند بریار و رێنماییەک دەربارەى ئەو خوێندکارانە دەرکردوە کە دوساڵ یان زیاتر لە پۆلێکدا ماونەتەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتوە، ئەگەر قوتابی نیشتەجێی ئەو شوێنانە بێت كە قوتابخانەی ئێوارانی تێدا نییە مافی هەیە تەنیا بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەكەی بمێنێتەوە واتا لە خوێندنی ڕۆژ بەردەوام بێت.


وێنەى نوسراوەکە:



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP