قەیس سەعید توانی 75٪ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس بەدەستبهێنێت

- 10/13/2019 10:14:00 PM 3420 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس بۆ خولی دوەم، بە جیاوازیەكی زۆر قەیس سەعید زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی تونس بڵاویكردەوە "بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس، قەیس سەعید بە بەدەستهێنانی لەسەدا 76.9ی دەنگی هانیشتیمانیانی ئەو وڵاتە بوەتە براوەی هەڵبژاردنەكە".

ئاماژە بەوەشكراوە "لە پلەی دوەمدا نەبیل قورەوی دێت، كە پیاوێكی بازرگانە و لەسەدا 23.1ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە".

لە ئێستاشدا لایەنگرانی قەیس سەعید  بە بۆنەی بردنەوەی لە هەڵبژاردنەكان ئاهەنگی سەركەوتنی دەگێڕن، چاوەڕێش دەكرێت زو قەیس وتەی سەركەوتن رابگەیەنێت.

هاوكات بە گوێرەی ئاژانسە، نەبیل قورەوی پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان، بڵاویكردوەتەوە لە هەڵبژاردنەكاندا بە پلەی دوەم هاتوە و بردنەوەی ركابەرەكەی راگەیاند.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP