بەپەلە

ماكرۆن داوا لە ترەمپ و ئەردۆغان دەكات هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاڤا رابگرن

- 10/13/2019 9:45:00 PM 4275 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا، پەیامێكی ئاراستەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كرد كە پێویستە بەزوترین كات ئەنقەرە هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان رابگرێت.

ماكرۆن رایگەیاندوە كە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامداوە و پێی راگەیاندون  هێرشەكانی سەر رۆژئاڤای كوردستان هەڕەشەی سەرلەنوێ گەڕانەوەی داعش دروستدەكات.

سەرۆكی فەرەنسا راشیگەیاندوە، ئەو هێرشانە دەبنە هۆی دروستبونی قەیرانێكی گەورەی مرۆیی لە ناوچەكە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP