بەپەلە

خەندان ژمارەی ئەو ھێزەی حکومەتی سوریا ئاشکرادەکات کەچونە ناو مەنبج و کوبانێ

- 10/13/2019 9:14:00 PM 110629 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو لەچوارچێوەی رێككەوتنیان لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە، سوپای سوریا چونە ناو شاری مەنبج و كۆبانێ لە رۆژئاڤای كوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەكان ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای سوریا كە چونەتە ناو شاری مەنبج و كۆبانی بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی سوپای توركیا زیاترن لە 40 هەزار سەربازو لە ئێستادا لە ناوچە جیاوازەكانی هەردو شارەكەی رۆژئاڤا جێگیركراون.

بەهۆی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی رۆژئاڤای كوردستان و لەپێناو پارێزگاریكردن لە هاوڵاتیانی بێتاوانی باكورو رۆژهەڵاتی فورات، هێزەكانی هەسەدە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ سوریا بە چاودێری روسیا، تەواوی شەڕڤانانی لە كۆبانی و مەنبج كشاندەوە و هێزەكانی بەرەو باكور و رۆژهەڵاتی فورات جوڵە پێكرد.

بەمەش ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕۆژئاڤا دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەرەخسێت ڕێگری زیاتر بكەن لەداگیرکاریەکانی تورکیا و پەلاماری ئەو ھێزە عەرەبیە سوریانەی بەدژایەتی سەخت و دوژمنایەتی کوێرانەی کورد ناسراون.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP