بەپەلە

ژاپۆن؛ بەهۆی لافاو و زریانەوە 35 كەس گیانیان لەدەستدا

- 10/13/2019 8:02:00 PM 1999 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ژاپۆن، هێلیكۆپتەر و بەلەم و هەزاران تیمی فریاگوزاری و سەربازی، لە ئێستادا بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رزگاركردنی خەڵكی ئەو ناوچانەی ماڵەكانیان بون بەژێر ئاوەوە، ئەو گێژەڵوكەیەی روی لە ناوچەكەش كردوە تا ئێستا بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی 35كەس.

باشوری شاری تۆكیۆ لە ژاپۆن، روبەڕوی گێژەڵوكە و لافاوێكی بەهێز بوەتەوە و لە ئەنجامیشدا ژمارەیەكی زۆر پێگە لەو ناوچەیە بون بە ژێر ئاوەوە، بەهۆی لافاوەكەشەوە تا ئێستا 33 كەس گیانیلەدەستداوە و تیمەكانی فریاكەوتنیش بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان.

زریان و گێژەڵوكەكە لە ئێوارەی دوێنێ شەممەوە دەستیپێكردوە و تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆر خەڵك لە چاوەڕوانی تیكەكانی فریاگوزاریدان، بە گوێرەی ئەو تیمانەش یەكێك لە قوربانیان ژنێك بوە كە لەكاتی سەرخستنیدا بۆ هێلیكۆپتەری فریاگوزاریەكە گیانیلەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP