سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە و شاندی یاوەری دەكات

- 10/13/2019 7:49:00 PM 1706 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح،  لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و شاندی یاوەری و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی ھەماهەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە بەئاڕاستەی ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، ھاوکات ئاماژەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکان بە مەبەستی رێگریکردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش لە عێراقدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP