بەپەلە

ئەردۆغان: خەڵکانێک لە عێراق هاوسۆزی پەکەکەن

- 10/13/2019 5:05:00 PM 83801 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، خەڵکانێک لە عێراق هاوسۆزی بۆ پەکەکە دەردەبڕن، دەشڵێت، ئۆپراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ سەر باکوری سوریا بە درێژایی 30 بۆ 35 کیلۆمەتر دەبێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەوە ئۆپراسیۆنەی لە رۆژی چوارشەممەی رابردوەوە دەستیپێکردووە.

سەبارەت بە ئاماری كوژراوەكانی سوپای تورکیا ئەردۆغان وتویەتی، "تائێستا دو سەربازی توركیا و 16 چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون".
خەڵكانێك لە عیراقدا هاوسۆزییان بۆ پەكەكە هەیە، لەكاتێكدا 400 هەزار پەنابەری كورد لە توركیادان

 

دەربارەی کاردانەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا بە تایبەت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەی خستووەتەڕو، "خەڵكانێك لە عیراقدا هاوسۆزییان بۆ پەكەكە هەیە، لەكاتێكدا 400 هەزار پەنابەری كورد لە توركیادان".

ئەردۆغان پێشیازی هەندێک وڵات کە "ناوی نەهێناون" بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریا دیموکراتدا رەتکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، "چۆن ئەوانە بونەتە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، ناکرێت لەو تێبگەین".

سەبارەت بە کاردانەوەی هاوڵاتیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا بە تایبەت هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ئەردۆغان وتی، "خەڵكانێك لە عیراقدا هاوسۆزییان بۆ پەكەكە هەیە، لەكاتێكدا 400 هەزار پەنابەری كورد لەتوركیادان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP